گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەسەن نەسڕوڵا داوا لە لایەنگرانى دەکات گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى لوبنان چۆڵبکەن

2019.10.25 - 18:55
حەسەن نەسڕوڵا داوا لە لایەنگرانى دەکات گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى لوبنان چۆڵبکەن
ناس کورد- ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنانى، داوا لە لایەنگرانى دەکات گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى وڵاتکە چۆڵ بکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە خۆپیشاندان. , حەسەن نەسڕوڵا، ئەمیندارى گشتیی حزبوڵاى لوبنانى لە تەلەفزیۆنى لوبنانەوە داواى لە لایەنگرانى حیزبەکەى کردووە، خۆیان بەدووربگرن لە خۆپیشاندانەکان و گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکە چۆڵبکەن. , نەسڕوڵا ئاماژەى بەوەشکردووە: "لەڕوى هەرێمیی و جیهانیشەوە ئەو خۆپیشاندانانە بە ئامانج گیراون بۆ ئەوەى شەڕى ناوخۆ لە وڵاتەکە دروست ببێت". , ئاشکراشیکردووە، پێدەچێت تێکچوونى بارودۆخى ئەمنى و ئاڵۆزییەکان سەر بکێشن بۆ شەڕى ناوخۆ و بارودۆخى وڵاتەکە تێکبچێت. , زیاتر لە هەفتەیەکە هاوڵاتییانى لوبنان، دژ بە کاربەدەستانى وڵاتەکەیان لەسەر شەقامن و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داواى باشترکردنى بارودۆخى ژیانیان دەکەن. , ,