گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌ربازێكى ڕوسى هه‌شت هاوڕێى خۆى به ‌گوله‌ كوشت

2019.10.25 - 18:15
سه‌ربازێكى ڕوسى هه‌شت هاوڕێى خۆى به ‌گوله‌ كوشت
ناس کورد- سه‌ربازێكى ڕوسى له‌ بنكه‌یه‌كدا هەشت سه‌ربازى هاوێی خۆى کوشت، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕوسیاش دەڵێت، سه‌ربازه‌كه‌ كێشه‌ى ده‌رونى هەبوە و ڕوداوه‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به ‌كاروبارى سه‌ربازییه‌وه‌ نه‌بوه‌. , وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕوسیا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى تشرینى یەکەمى 2019، له ‌بنكه‌یه‌كى سه‌ربازییدا لە ناوچه‌ى سیبیریا، سه‌ربازێكى ڕوسی ته‌قه‌ى له ‌هاوڕێكانى كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌شت هاوڕێى كوژراون. , ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، ڕوداوه‌كه‌ له ‌بنكه‌ى سه‌ربازیى شارى گۆنێ له ‌نزیك ده‌ریاچه‌ى بایكاڵ كه‌ 150 كیلۆمه‌تر له ‌سنورى مه‌نگۆلیاوه‌ دووره‌ ڕویداوه‌. , وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه،‌ سه‌ربازه‌كه‌ توشى نه‌خۆشى گرژبوونى ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشى ده‌رونی بوە، ڕوداوەکەش په‌یوه‌ندى به‌ كاروبارى سه‌ربازییه‌وه‌ نەبوه‌. , به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئەسیۆشەید پرێس، دوابه‌دواى ڕوداوه‌كه‌ جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى ڕوسیا به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ کەوتوەتەڕێ به‌مه‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌. , له‌ نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، دیارده‌ى توندووتیژى و ته‌قەكردن له‌نێو سه‌ربازانى سوپاى ڕوسیادا به‌ربڵاوبوە، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونى پاڵپشتى مادى و چه‌ندین كێشه‌ى مه‌عنه‌وى له‌نێو ئه‌و سوپایه‌دا گەڕێندراوەتەوە. , به‌ڵام پاش گۆڕانكارى له‌ بارودۆخى ژیانى سه‌ربازانى ڕوسیا، ڕوداوى له‌و شێوه‌یه‌وه‌ به ‌ته‌واوه‌تى كه‌مبوه‌ته‌وه‌ و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ڕوینه‌داوه، وەک میدیاکانى ڕوسیا ئاماژەیان پێکردووە‌. , ,