گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران: دوو رۆژە شیروان عەبدوڵا لە تورکیا دەستگیرکراوە

2019.10.25 - 14:09
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران: دوو رۆژە شیروان عەبدوڵا لە تورکیا دەستگیرکراوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران هەواڵى دەستگیرکردنى هونەرمەندى میللى شیروان عەبدوڵا لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانى تورکیا پشتڕاستکردەوە و ئاشکراى کرد "لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئەو هونەرمەندە". . ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەداخەوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میللی لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێسەروشوێن بوو، هیچ کەسێک زانیاری لەسەر نەدەزانی تا ئەمڕۆ". . وتیشی، دوای بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی ئەو هونەرمەندە، بەیانی ئەمڕۆ (هەینى) بۆیان دەرکەوت کە لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کراوە، بەڵام تائێستا نازانن هۆکاری دەستگیرکردنەکەى چییە. . ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشكرد: "نوێنەرمان ناردووە بۆ ئەوێ و لەئێستادا لە ڕێگادایە، بۆ ئەوەی هۆکاری دەسگیرکردنەکەی ئەو هونەرمەندە بزانین و هەوڵیش بدەین بە زووترین کات ئازاد بکرێت". . شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندێکی میللی کوردی شاری سلێمانییە و ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و دوو رۆژ لەمەوبەر بەمەبەستى گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان لە فڕۆکەخانەیەکى تورکیا دەستگیرکرا. .