گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ: ساتى تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانى بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

2019.10.25 - 11:08
ڤیدیۆ: ساتى تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانى بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
  ناس کورد- گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لەلایەن چالاکوانانى مەدەنى و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ساتى تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکان بە گولەى پلاستیکى و غازى فرمێسکڕێژ لە خۆپیشاندەرانى شارى بەغدا لەسەر پردى کۆمارى ناوەندى شارى بەغدا، تۆمارکراوە. . بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆییەکە بەهۆى بەکارهێنانى گازى فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى تەحریر دووچارى تەنگەنەفەسى بوونەتەوە. . کەمێک لەمەوبەریش ئاژانسەکانى هەواڵى ناوخۆیى و جیهانى کوژرانى خۆپیشاندەرێکیان لەنزیک پردى کۆمارى لە شارى بەغدا، راگەیاند. [video width="576" height="320" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/10/video-1571988166.mp4"][/video] . هاوکات لەئێستادا خۆپیشاندەرانى عێراق لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونەتەوە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمان دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن. .   میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ سەر پردی کۆماری، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و ئێستا لەبەردەم دەروازەی پەرلەمانی عێراقدان.   . ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەران هوتاف دژی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەڵێنەوە و داوای دەسلەکارکێشانەوەیان دەکەن.   . هاوکات، خۆپیشاندانەکان بەرەو فراوان بوون دەچێت و لەئێستادا جگە لە بەغدا، لە بەسڕە، واست، میسان، کەربەلا و زیقار خۆپیشاندان دەستیپێکردووە. .