گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرژی و تەقەی تێکەوت

خۆپیشاندەرانی بەغدا لەسەر پردی کۆمارییەوە بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن

2019.10.25 - 09:48
خۆپیشاندەرانی بەغدا لەسەر پردی کۆمارییەوە بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن
ناس کورد- خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا دەستپێکرد و خۆپیشاندەران لەسەر پردی کۆمارییەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمێسک ڕێژ و گولە لە دژیان بەکاردەهێنن. . بەیانی ئەمڕۆ (هەینی، 25ى تشرینى یەکەمى 2019)، خۆپیشاندانەکانی بەغدا دژی حکومەت و بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەستیپێکردەوە و بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران لەسەر پردی کۆمارییەوە تا گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و هوتاف لە دژی حکومەت دەڵێنەوە و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتوون. . هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێت، خۆپیشاندانەکە لەسەر پردی کۆماری گرژی تێکەوتووە  کە هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژ و گولەی پلاستیکی و ڕاستەقینەش دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن و بەوهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون. . ئەمە لەکاتێکدایە لە شەوی ڕابردووەوە، هەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا، هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بەڵێنی چاکسازیداوە، بەڵام خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن.   .