گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا؛ خۆپیشاندان بەر لە وادەی خۆی دەستیپێکرد

2019.10.24 - 23:24
بەغدا؛ خۆپیشاندان بەر لە وادەی خۆی دەستیپێکرد
ناس کورد- بەمەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێی بەغدا، لە ئێستاوە سەدان خۆپیشاندەر ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریر کردووە و لە گۆڕەپانەکە ئامادەن. . بڕیارە سبەینێ (هەینی)، لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغداد، خۆپیشاندانێکی گەورە دژی خراپی بار و گوزەرانی هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت، بەڵام وا دەردەکەوێت خۆپیشاندانەکە پێشوەختە دەستیپێکردبێت، چونکە هەر لە ئێستاوە بە سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە. . پێشتر و لە سەرەتای ئەم مانگەدا دژی خراپی بارو گوزەران و بێکاری خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ئەنجامدرا و بۆ ماوەی نزیەکی هەفتەیەک بەردەوام بوو، بەڵام زۆرجار خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێدەکەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی شەش هەزار کەسیش برینداربوون. . دوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکان، هەرچەندە حکومەتی عێراق بەڵێنی چەندین چاکسازیدا، بەڵام ئەو بەڵێنانە نەبوونە هۆی ڕێگرتن لە دروستبوونەوەی خۆپیشاندانەکان. .