گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیندسى گراهام: ناوچەیەکى دابڕاو لەنێوان تورکیا و کوردەکان دروستدەکرێت

2019.10.24 - 22:34
لیندسى گراهام: ناوچەیەکى دابڕاو لەنێوان تورکیا و کوردەکان دروستدەکرێت
ناس کورد-   لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەمریکى رایگەیاند"لەنێوان تورکیا و کوردەکاندا لەباکورى سوریا ناوچەیەکى دابڕاو دروست دەکرێت". . لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەمریکى لە میانەى لێدوانێکى بۆ کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا پێى راگەیاندم پلانەکە بریتییە لە دامەزراندنى ناوچەیەکى دابڕاوى نا سەربازى لەنێوان تورکیا و کوردەکان". . گراهام بە کەناڵە ئەمریکییەکەى وتووە "بەوتەى سەرۆکى ئەمریکا ناوچە دابڕاوەکە هێزى نێودەوڵەتى سەرۆکایەتى دەکات و هێزى ئەمریکى تیادا نابێت". . لێدوانەکەى گراهام لە کاتێکدایە کە دواى ڕێكکه‌وتنى توركیا و ڕوسیا بۆ سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى كورد له‌ڕۆژئاوا، ترس و نیگه‌رانى له‌لاى چه‌ند وڵاتێك به‌و هۆیه‌وه‌ په‌یدا بووه‌ و هه‌یمه‌نه‌ى ڕوسیا له‌ناوچه‌كه‌ به‌مه‌ترسى ده‌زانرێت. .