گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی خوێندنی باڵا  لەبارەى سیستمى پەڕینەوەى خوێندکار بڕیارێک دەدات

2019.10.24 - 17:45
وەزارەتی خوێندنی باڵا  لەبارەى سیستمى پەڕینەوەى خوێندکار بڕیارێک دەدات
ناس کورد- وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد و بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن پەڕینەوە "عبور" بکات بە دوو وانە. . بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە واژووی ئارام محەمەد قادر، وەزیری بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2019) دەرچووە، تیایدا هاتووە "لە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بڕیارمانداوە کە ئەو خوێندکارانەی لە دوو وانەدا کەوتوون لە دوو قۆناغی جیاواز، بۆیان بکرێت بە پەڕینەوە (عبور) ". . هاوکات لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیاریشیانداوە هەر زانکۆیە و بەگوێرەی تایبەتمەندی خۆی "التغیر الحالە" بۆ کەوتووەکان ئەنجام بدات. . وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەکەیان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان و بۆ بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکردووە. .