گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هه‌سه‌ده‌ داوایه‌ك له‌ ئەمریکا ده‌كات

وێڕاى ڕاگەیاندنى ئاگربەست تورکیا بەردەوامە لە هێرش و شەڕڤانانیش وەڵامى دەدەنەوە

2019.10.24 - 15:18
وێڕاى ڕاگەیاندنى ئاگربەست تورکیا بەردەوامە لە هێرش و شەڕڤانانیش وەڵامى دەدەنەوە
ناس كورد- سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ئوپۆزسیۆنى سوریا، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌رێكانى و له‌ سێ شوێنى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌، هێرشیان بۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كى ژێر ده‌سه‌ڵاتى شه‌ڕڤانان ده‌ستپێكردووه‌. , ڕێدور خه‌لیل، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌ هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووە: "ده‌وڵه‌تى توركیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌رێكانى و گونده‌كانى ناوچه‌ى مێنجیر، ئه‌سه‌دییه‌ و میشراف، هێرشى زه‌مینى و ئاسمانى ده‌ستپێكردووه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش تۆپبارانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه"‌. , "ئێستاش له‌و ناوچانه‌ شه‌ڕێكى سه‌خت له‌نێوان سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا، له‌گه‌ڵ هەسەدە بەڕێوەدەچێت، توركیا ئاگربه‌ستى پێشێلكردووه‌"، ڕێدور خه‌لیل واى وت. , وتیشى: "پێویسته‌ ئەمریکا ده‌ستبه‌جێ ڕۆڵبگێڕێت له‌ وه‌ستانى شه‌ڕ له‌ ڕۆژئاوا،  ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ ڕونى دیاره‌ شكاندنى ئاگربه‌سته‌". , ماوەى 15 ڕۆژە هێرشەکانى تورکیا بۆ داگیرکردنى ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامییان هەیە، لە ئێستاشدا تورکیا لە دوو ڕێککەوتنى جیادا لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بەڵێنى ڕاگرتنى شەڕى داوە، بەڵام پێشێلى ئەو ئاگربەستانەى کردووە. , ,