گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى: ئەمڕۆ و سبەى ئاسمانى شارەکانى هەرێم نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبن

2019.10.24 - 11:38
کەشناسى: ئەمڕۆ و سبەى ئاسمانى شارەکانى هەرێم نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبن
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، هەور ئاسمانى شارەکانى هەرێم دادەپۆشێت. , بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ى تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 15 بۆ 29 پلە دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمانى شارەکانى هەرێم نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبن. , هەروەها بۆ سبەی هەینى، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن، بەڵام پێشبینى کراوە ئاسمانى هەرێم لە نێوان نیمچەهەور و هەورى تەواو ببن. پێشبینییەکانى کەشوهەوا: