گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیانى ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

سیاسەتمەداری گەورەی کورد حەمید دەروێش بناسە

2019.10.24 - 10:12
سیاسەتمەداری گەورەی کورد حەمید دەروێش بناسە
ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حەمید دەروێش سکرتێری حیزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، کۆچی دوایی کرد. , بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2019، حەمید دەروێش سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و سکرتێری حیزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. , دەروێش یەکێک بوە لە کۆنترین سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ساڵی 1962 پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی لە سوریا دامەزراند و پەیوەندی لەگەڵ زۆرینەی سیاسەتمەدارانی هەرچوارپارچەی کوردستان هەبوە. , حەمید دەروێش کێیە؟ حەمید حاجی دەروێش، لە ساڵی 1936 لە گوندی قەهرەمانیا لە دەڤەری گرێ سپی لەدایکبوە و ساڵی 1944 چوەتە قوتابخانە. , لە ساڵی 1953 شاعیری ناوداری کورد جگەرخوێنی ناسیوە و کاریگەری زۆری داناوە لەسەر. , حەمید دەروێش زیاتر خۆی لە خەڵکانی نەتەوەیی نزیک کردووەتەوە، هەرچەندە لەو کاتەدا بزوتنەوەی چەپ بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ناو خوێدنکاران و ڕۆشنبیراندا پەرەی سەندبو. , ساڵانی پەنجاکان بوەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی زانستگەی شام و لەگەڵ چەندین کوردی دیکە بەتایبەتی خوێندکارانی باشوری کوردستان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن. , یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا کە لە ساڵی 1956 دامەزراوە. , چەندین جار لەلایەن رژێمی سوریاوە دەستگیر کراوە. , دەروێش یەكێک بوە لە كۆنترین سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوای كوردستان و لە ساڵی 1962 پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سوریا دامەزراند. , پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ مستەفا بارزانی و مام جەلال دا هەبوە و زۆربەی سەرکردەکانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان ناسیوە. , ساڵی 1990 تاوەکو 1994 ئەندامی پەرلەمانی سوریا بوە و چەندجارێک بەهۆی قسەکانییەوە لە پەرلەمانی سوریا، دەکەوێتە بەر ڕەخنەی توندی سوریا. , ,