گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیلهام ئەحمەد: ئەمریکا بەڵێنى مانەوەى دا متمانەمان پێکرد و دواتر خۆمان لە جەنگ لەگەڵ تورکیا بینییەوە

2019.10.23 - 22:37
ئیلهام ئەحمەد: ئەمریکا بەڵێنى مانەوەى دا متمانەمان پێکرد و دواتر خۆمان لە جەنگ لەگەڵ تورکیا بینییەوە
ناس کورد- ئیلهام ئەحمەد لە کۆنگرێسى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان پەیمانیان پێداون کە ئەمێننەوە و متمانەیان بە بەڵێنەکانیان هەبوە، دەشڵێت: "بەداخەوە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و ئەردۆگان، ئاسمانی سوریا کرایەوە، ئێمە شۆک بووین، خۆمان لە جەنگێکدا بینییەوە بەرامبەر تورکیا". , ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریای دیموکرات لە کۆنگرێسى ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەمریکییەکان پەیمانیان پێداین کە ئەمێننەوە تا سوریا بە چارەسەرێکی سیاسیی دەگات، ئێمە متمانەمان بە ھێزەکانی ئەمریکا کرد، بەداخەوە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و ئەردۆگان، ئاسمانی سوریا کرایەوە، ئێمە شۆک بووین و خۆمان لە جەنگێکدا بینییەوە بەرامبەر تورکیا". , سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریای دیموکرات ئەوەشى وت: "تورکیا ھاتە نێو ماڵەکانمان بۆ شەڕکردن دژ بە ئێمە، بەبێ ھیچ ھۆکارێکیش". , "لەژێر دەستەڵاتی ئێمەدا ھەموو نەتەوە و ئاینەکان توانیویانە خۆیان پیشانبدەن، ئامانجی ئێمە دروستکردنی سوریایەکە کە ھەموو کەمینەکان بە ئاشتی تێیدا بژین"، ئیلهام ئەحمەد واى وت. , وتیشی: "ئێمە چاوەڕێ نەبوینە ئەمریکا شەڕمان بۆ بکات، بەڵکو لەکاتی ھەبونی ھێرشدا چاوڕێ بوین ڕێگرى بکات". , لەبارەى ئاکامەکانى هێرشەکانى تورکیا، ئیلھام ئەحمەد وتیشی: "دوای ئەم ھێرشە، 300 هەزار کەس ئاوارە بوون و 250 کەسیش گیانیانلەدەستدا، شاری سەرێکانی تاڵانکراوە، کوشتنی ئاشکرا بەڕێوەدەچێت سیاسەتمەدارێکیشمان کوژرا". , لە کۆنگرێس و لە پێش ئەندامانى، ئیلھام ئەحمەد وتی: "زۆرێک لە تیرۆریستانی داعش لەژێر ناوی سوپای ئازاد شەڕ دەکەن، ھەمان دروشمی داعش ئەڵێنەوە، پێیان وتوین کە سەرمان ئەبڕن، تورکیا پێیان دەڵێت 'ئۆپۆزسیۆن'، بەڵام ھەمان عەقڵییەتی داعشیان ھەیە". , بە ڕاشکاوەنە لەبارەى سیاسەتە نوێکەى ئەمریکا لە باکورى سوریا، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریای دیموکرات وتى: "ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە، بەھۆی زیندانە ڕاکردووەکانی داعشەوە". , وتەکانى ئیلهام ئەحمەد لە کۆنگرێسى ئەمریکا، پاش ئەوە هات کە ئێوارەى ئەمڕۆ مەزڵوم کۆبانى فەرماندەى گشتیی هەسەدە لە پەیوەندییەکەى تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ قسەى کرد. , مستەفا بالى، بەرپرسى ڕاگەیاندنى هەسەدە لە تویتەرى خۆى ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتیى هەسەدە بەڕێوەچووە، بەگوێرەى ئەو نوسینەى بالى، مەزڵوم کۆبانى ڕاگەیاندووە: “کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەم کرد، سوپاسم کردووە بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی تورکیا و گروپە جیھادییەکانی سەربەو وڵاتە بۆسەر خەڵکەکەمان”. , مەزڵوم کۆبانى دەشڵێت: “ترەمپ دڵنیای کردوومەتەوە کە لە کاری ھاوبەش بەردەوام دەبن لەگەڵ ھەسەدە”. , لە ئێستادا تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە، گفتوگۆکانى کۆنگرێس بە ئامادەبوونى ئیلهام ئەحمەد بەردەوامییان هەیە. , , ,