گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان مەزڵوم کۆبانى و ترەمپ

2019.10.23 - 20:18
ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان مەزڵوم کۆبانى و ترەمپ
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ و فەرماندە مەزڵوم كۆبانى بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، پاش پەیوەندییەکەش ترەمپ سوپاسى ئازایەتى و وتە جوانەکانى ئەو فەرماندەیەى هەسەدەى کرد. , مستەفا بالى، بەرپرسى ڕاگەیاندنى هەسەدە لە تویتەرى خۆى ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتیى هەسەدە بەڕێوەچووە، بەگوێرەى ئەو نوسینەى بالى، مەزڵوم کۆبانى ڕاگەیاندووە: "کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەم کرد، سوپاسم کردووە بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی تورکیا و گروپە جیھادییەکانی سەربەو وڵاتە بۆسەر خەڵکەکەمان". , مەزڵوم کۆبانى دەشڵێت: "ترەمپ دڵنیای کردوومەتەوە کە لە کاری ھاوبەش بەردەوام دەبن لەگەڵ ھەسەدە". https://twitter.com/mustefabali/status/1187033601906565120 , لاى خۆشییەوە ترەمپ لە تویتێکدا وتى: "زۆر سوپاس ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانى بۆ وتە نەرم و ئازایەتییەکانت، سڵاوى دڵسۆزانەم بگەیەنە بە نەتەوەى کورد، بەهیوام بەمزوانە بتبینم". https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1187044861725286400 , ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى نێوان سەرۆکى ئەمریکا و فەرماندەى گشتى هەسەدە لەکاتێکدایە، کە شەوى ڕابردوو لەبارەى هێرشەکانى تورکیا و باکورى سوریاوە ڕێککەوتنێک لەنێوان ڕوسیا و تورکیا واژوو کرا. , ,