گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میا خەلیفە پەیامى هەیە بۆ خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکەى

2019.10.23 - 17:18
میا خەلیفە پەیامى هەیە بۆ خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکەى
ناس کورد- میا خەلیفە ئه‌ستێره‌ى پێشوى پۆرن پشتیوانى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و داواش دەکات، واز له‌ لوبنانییه‌كانى بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌نه‌ ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى. , میا خه‌لیفه،‌ پێشتر ئه‌ستێره‌ى بوارى فیلمى "پۆرنى سێكس"ى بوه‌، نزیكه‌ى 19 ساڵه‌ لوبنانى به‌جهێشتوه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌دژى گه‌نده‌ڵى و سیستمى سیاسى لوبنان، پاڵپشتییه‌كانى خۆى ده‌ربڕیوه‌ و داواش ده‌كات واز له‌ لوبنانییه‌كان بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌نه‌ ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى. , ئه‌و ئه‌ستێره‌ لوبنانییه،‌ له‌ هه‌ژمارى خۆى لە تویتەر ڤیدیۆیه‌كى خۆپیشاندانه‌ گه‌رموگوڕه‌كه‌ى لوبنانییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، پشتیوانى خۆشى بۆ "داوا ڕه‌واكان"ى خه‌ڵكى لوبنان پیشانداوه‌. , هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كى میا خه‌لیفه‌ له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌نێو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدایه‌، وا لێكدراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتوه‌ وێنه‌‌كه‌ بۆ ساڵى 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ میا خه‌لیفه‌ به‌شدارى خۆپیشاندانێكى ئه‌مریكاى كردووه‌. , چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكى لوبنان له‌ دژى "ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى" ده‌ستپێكردووه‌، داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕاى جێبه‌جێكردنى چه‌ند داواكارییه‌كیان خۆپیشاندانەکان تا ئێستاش به‌رده‌وامن‌. , پێشتر لە عێراق و لوبنانیش لە چەند خۆپیشاندانێکدا، له‌لایه‌ن هه‌ندێ هاوڵاتییەوە وێنه‌ى میا خه‌لیفه‌ به‌رزدەکرایەوە و وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك به‌ڕوى سیاسییه‌كاندا، له‌سه‌رى نوسرابو "میا خه‌لیفه‌ له‌ ئێوه‌ شه‌ریفتره‌". , پێشتر میا خه‌لیفه‌ ئه‌وه‌ى بۆ میدیاكان دركاندووه‌، دواى جیابوونه‌وه‌ى له ‌هاوسه‌رى یه‌كه‌مى له ‌ساڵى 2016، جارێكى تر هاوسه‌رگیرى كردووه‌ته‌وه‌ و وازیشى له‌ به‌شدارى كردن له‌ فیلمە پۆرنەکان هێناوه‌.   , ,