گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سبەینێوە بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن

2019.10.23 - 13:23
لە سبەینێوە بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن
ناس کورد- بە بڕیاری حکومەتى هەرێم، لە سبەینێوە پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2019، هاوڵاتیان و گەشتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن. . لە ڕاگەیەنراوێکدا، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگەیاند، "لە سبەینێوە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم دەتوانن بەبێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی ئێران بکەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە." . دەشڵێت، "ئەم بڕیارە تا 31ی کانونی یەکەمی 2019 بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان بەبێ بەرامبەر وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک دەتوانن بچنە ئێران." . ڕاشیگەیاند، "بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتیان و زیادکردنی هاتوچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا."