گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.10.23 - 10:34
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
ناس کورد – نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و نرخی لیرەی تورکی و  پاوەنی بەریتانی کەمێک بەرزبوونەتەوە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە  24ی تشرینی یەکەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 500  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . هەروەها نرخی  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 550 دینارە و و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینار، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.