گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

2019.10.23 - 10:21
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم
ناس کورد –   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان پەڵە هەوردەبێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 15  بۆ 30 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی پێنجشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوەوە نابینن، بەڵام پێشبینیکراوە ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما لەنێوان 16 بۆ  31پلە دەبێت.