گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا: ئەمریکا خیانەتى لە کوردانى سوریا کرد

2019.10.23 - 09:49
ڕوسیا: ئەمریکا خیانەتى لە کوردانى سوریا کرد
ناس کورد- . وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى ڕوسیا، ئەمریکا بە “خیانەت” کردن لە کوردانى سوریا کرد تۆمەتبار دەکات. . دیمترى بیسکۆف، وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى ڕوسیا  ڕایگەیاند "ئەگەر هەسەدە لە باکورى سوریا پابەندنەبوایە بە کشانەوەى هێزەکانییەوە، ناچاریان دەکردن ئەو کارە بکەن و خۆیان دەخستە بەردەم هێرشەکانى تورکیا". . وتیشی "ئەمریکا خیانەتی لو کوردەکانی سوریا کرد و لەباکوری سوریا بەجێی هێشتن". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە تورکیا و ڕوسیا ڕیککەوتون کە سوپای تورکیا لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی بەقوڵایی 32کم جێگیر بن و هەسەدەش لە شارەکانی منبەج و کۆبانی بکشێتەوە، هەروەها لە ناوچەی ئارام پۆلیسی روسی و سوپای سوریا گەڕانی هاوبەش جگە لە قامیشلۆ ئەنجام دەدەن.