گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى ڕێککەوتنى ڕوسیا و تورکیا

پێشمەرگەى ڕۆژ لەناوچەى ئارام جێگیردەکرێت؟.. ئێمە ئامادەین

2019.10.23 - 12:01
پێشمەرگەى ڕۆژ لەناوچەى ئارام جێگیردەکرێت؟..  ئێمە ئامادەین
ناس کورد –   بەرپرسێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (ئەنەکەسە) ڕایگەیاند، تا ئێستا داوایان لێنەکراوە پێشمەرگەى ڕۆژ لەناوچەى ئارام جێگیربکەن، بەڵام ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن هێزەکانیان بنێرنە ئەو ناوچانە. . دوێنێ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕوسیا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان دەربارەی ناوچەی ئارام و ڕۆژئاوای کوردستان واژۆکرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە سوپای ڕوسیا و تورکیا لە سەرجەم سنورەکانی ناوچەی ئارام جگە لە قامیشلۆ، گەڕانی سەربازی بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن. . هەروەها لەسەر ئەوەش ڕێککەوتون کە شەڕڤانانی یەپەگە لەشارەکانی تەلرەفعەت و منبەج بکشێنەوە. . شەلال گەدۆ، ئەندامی سەرکردایەتی ئەنەکەسە و ئەندامی دەستەی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئێمە ئامادەین لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی کورد، هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بنێرینە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچەی ئارام". . وتیشى "هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەپێناو پاراستنی کیانی کورد و هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دروستبوون و ئامادەن ئەگەر داوایان لێبکرێت بچنە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان". . بەپێی ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا و تورکیا لەناوچەی گرێ سپی و سەرێکانی هێزەکانی تورکیا جێگیر دەبن، بەڵام چەند سەرچاوەیەک باسیان لە دەنگۆى ئەوەکردووە کە رەنگە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەچەند ناوچەیەکی ناوچەی ئارام جێگیر بکرێن. . شەلال گەدۆ باسى لەوەکرد، هەتا ئێستا داوایان لێنەکراوە هێزەکانیان ببەنە ناوچەی ئارام و لەڕێککەوتنی تورکیا – ئەمریکا و تورکیا – ڕوسیادا ئەوە باس نەکراوە "بەڵام ئەگەر داوامان لێبکەن ئامادەین هێزەکانمان لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی کورد بنێرین، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە نییە".