گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا گەیشتە بەغدا

2019.10.23 - 08:21
وەزیرى بەرگرى ئەمریکا گەیشتە بەغدا
ناس نیوز-   کەمێک لەمەوبەر مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بەسەردانێکى پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا. . بڕیارە لەسەردانەکەیدا وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراقدا کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى چەندین پرس، لەناویاندا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریاوە بۆ عێراق. . دوێنێ سێشەممە وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، نیازیان نییە بۆ ماوەیەکى درێژ ئەو هێزانەى ئەمریکا لە عێراق بهێڵنەوە کە لە سوریا کشاونەتەوە. واشنتن ئامانجێتى هێزەکانى ئەمریکا کە لە سوریا کشاونەتەوە بیانگێڕێتەوە بۆ وڵاتەکەى خۆیان. . ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو تەواوى هێزەکانى ئەمریکا لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا کشانەوە بەرەو هەرێمى کوردستان.