گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێکى پەیوەندى هەیە بە ڕۆژئاواى کوردستانەوە

ڕوسیا و تورکیا لەبارەى دۆخى سوریا ڕێککەوتن

2019.10.22 - 20:14
ڕوسیا و تورکیا لەبارەى دۆخى سوریا ڕێککەوتن
ناس کورد-   ڕوسیا و تورکیا لەسەر بارودۆخى سوریا ڕێککەوتن، بەجۆرێک یەکێتى خاکى سوریا پارێزراو بێت و پارێزگارى لە ئاسایشى نیشتیمانى تورکیا بکرێت. . هەریەک لە سێرگی لاڤیرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان تورکیا و روسیایان راگەیاند. بەگوێرەی رێکەوتنەکەی نێوان هەردو وڵات، روسیا پۆلیسی سەربازی لە ناوچەی ئارام لە سوریا بڵاودەکاتەوە. . هەر بە گوێرەی رێکەوتنی نێوان هەردو وڵات دەبێت هێزە کوردییەکان لەماوەی 150 کاتژمێردا 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکە دور بکەونەوە. لەدوای تەواوبونی 150 کاتژمێرەکە سوپای تورکیا و روسیا پێکەوە دەورییە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر سنوری تورکیا لێدەدەن. . سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند "یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان تورکیا و روسیا ئەوەبو کە دەبێت هەردولا هاوکاری بکەن بۆ سەقامگیری سوریا و روبەروبونەوەی تیرۆریستان، هەردولا هاوکاری بکەن بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران و دانانی میکانیزێک بۆ چاودێری دۆخەکە". دەقی ڕێککەوتنەکەی نیوان ڕوسیا و تورکیا: . یەکەم: هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەکێتی خاکی سوریا بپارێزرێت. . دووەم: ڕوسیا و تورکیا خاکی سوریا لە هەموو هەوڵەکانی تیرۆر دەپارێزن. . سێهەم: لە گرێ سپی و سەرێ کانی بە قوڵایی 32 کم سوپای تورکیا جێگیر دەبێت. . چوارەم: سوریا و تورکیا ڕێککەوتنامەی ئەدەنە بۆ پارێزگاری سنورەکانی وڵاتەکانیان جێبەجی دەکەن. . پێنجەم: ڕۆژی چوارشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2019، پاش نیوەڕۆ، سوپای ڕوسیا لە سەرجەم سنورەکانی ناوچەی ئارام جگە لە قامیشلۆ، گەڕانی سەربازی بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن. . شەشەم: دەبێت شەڕڤانانی هەسەدە لە هەریەکە لە شارەکانی مەنبەج و تەلرەفعەت بکشێنەوە. . حەوتەم: هەردوولا ڕێوشوێنی توند و پێویست دەگرنە بەر لە دژی دزەکردنی "تیرۆرستان". . هەشتەم:  پەنابەران بەشێوەیەکی ئاسایی ئاسانکاریان بۆ دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان. . نۆیەم: بە میکانیزمی گونجاو کار بۆ جێبەجیکردنی رێککەوتنەکە دەکرێت. . دەیەم: لایەنەکان لە چوارچێوەی رێککەوتننای ئاستانە بۆ جێبەجیکردنی نوسینەوەی دەستوری سوریا کارەکانیان دەستپێدەکەن.