گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان داوایەک لە ڕۆحانى دەکات

2019.10.22 - 18:49
ئەردۆگان داوایەک لە ڕۆحانى دەکات
ناس کورد- سەرۆککۆمارى تورکیا، داوای لە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران کرد: "دەنگی بێزارکەری ئەو بەرپرسە ئێرانییانە کپبکاتەوە"، کە دژ بە  لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر سوریا لێدوان دەدەن. , ئەمڕۆ سێشەممە 22ى تشرینی یەکەمی 2019، بەر لە گەشتەکەى بۆ ڕوسیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: "هەندێک دەنگی بێزارکەر هەن سەرچاوەکەی ئێرانە، من و هاوڕێکانمی بێزارکردووە، دەبێت ڕۆحانی ئەو دەنگانە کپ بکات". , لێدوانەکەی ئەردۆگان وەک ئاماژەیەک بوو بۆ لێدوانی هەندێک لە بەرپرسە ئێرانییەکان، کە دژى ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان لێدوان دەدەن. , ئەمڕۆ ئەردۆگان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا گەیشتە شاری سوچی، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاووتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە بکەن، پێشتریش وتەبێژى کۆشکى کرملین ڕایگەیاند، خوازیارن ئەردۆگان تەواوى پلانەکەى کە بە نیازە لە سوریا جێبەجێى بکات بۆ ڕوسیاى بخاتەڕو. , ,