گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای 18 ساڵ.. پیاوێکی عێراقی بەهۆی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی 350 کۆچبەردا دەستگیرکرا

2019.10.22 - 17:17
دوای 18 ساڵ.. پیاوێکی عێراقی بەهۆی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی 350 کۆچبەردا دەستگیرکرا
ناس کورد- بەرپرسانی ئوستوڕاڵیا قاچاخچییەکی عێراقییان دەستگیرکرد بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی سەدان کۆچبەر لە ڕووداوێکدا کە 18 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە. . ساڵی 2001، بەلەمێک بە 421 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە گەشتێکدا لە ئەندەنوسیاوە بۆ ئوستوڕاڵیا نقوم بوو، بەهۆیەوە 350 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان خەڵکی عێراق و ئەفغانستان بوون. . پۆلیسی ئوستوڕاڵیا وتی، "مەیسەم ڕازی تەمەن 43 ساڵ لە فڕۆکەخانەى ویلایەتی کوینزلاندی ئوستوڕاڵیا دەستگیرکرا دوای ڕادەستکردنەوەى لەلایەن نیوزلەنداوە" و تۆمەتی ڕێکخستنی گەشتی بەقاچاخبردنی هاوڵاتیان بۆ ئوستوڕاڵیا. . بڕیارە ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەم، دانیشتنى دادگایی پیاوە عێراقییەکە بەڕێوەبچێت و ئەگەری هەیە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێت. . پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، "دوای 18 ساڵ لە ڕوودانی کارەساتەکە، هێشتا پۆلیس پابەندە بە لێکۆڵینەوە." . ساڵی 2001، بەلەمێکی ڕاوکردن لە زەریای هێمندا نقومبوو کە لە ئەندەنوسیاوە بەرەو دورگەى کریسماسی ئوستوڕاڵی بەڕێکەوتبوو، بەهۆیەوە 353 کۆچبەر خنکان کە 146 کەسیان منداڵ بوون و زۆربەیان خەڵکی عێراق و ئەفغانستان بوون. . مەیسەم ڕازی سێیەم کەسە کە دادگا لە دۆسییەکەدا تۆمەتباریکردووە، پێشتر دوو کەس کە یەکێکیان میسری و ئەوی تریان ئوستوڕاڵییە سزا دراون.