گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار ژمارەى دەوڵەمەندەکانى چین زیاترە لە دەوڵەمەندەکانى ئەمریکا

2019.10.22 - 15:21
بۆ یەکەمجار ژمارەى دەوڵەمەندەکانى چین زیاترە لە دەوڵەمەندەکانى ئەمریکا
ناس کورد- بانکى کرێدیت سویس لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایکرد، ژمارەى دەوڵەمەندەکانى وڵاتى چین، بۆ یەکەمجار زیاترە لە ژمارەى دەوڵەمەندەکانى ئەمریکا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەردوو وڵات بەردەوامن لە زیادکردنى ژمارەى ملیۆنێرەکانیان. , کرێدیت سویس کە بانکێکى سویسرییە، ساڵانە توێژینەوەیەک ئەنجامدەدات و لە ڕاپۆرتێکدا لیستى ملیۆنێرەکانى جیهان بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەبارەى نیوەى یەکەمى ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەوەى ئاشکراکردووە، 100 ملیۆن چینى لەو لیستەدا ناویان هەیە کە ڕێژەى 10%ى دەوڵەمەندەکانى جیهان پێک دێنن، لەکاتێکدا 99 ملیۆن ئەمریکى دەوڵەمەند ناویان لەو لیستەدا هەیە. , نانیت هاشلەر، سەرۆکى کەرتى ئابورى لە توێژینەوەکانى کرێدیت سویس لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: "وێراى ئاڵۆزییە بارزگانییەکانى نێوان ئەمریکا و چین، کە زیاتر لە 12 مانگە درێژەیان هەیە، هەردوو وڵاتەکە توانیویانە سەرکەوتوانە هەنگاو بنێن بۆ کۆکردنەوەى سەرمایە و پشک بە بڕى سێ ترلیۆن و 800 ملیار دۆلار بۆ ئەمریکا و یەک ترلیۆن و 900 ملیار دۆلار بۆ وڵاتى چین". , لە توێژینەوەى بانکە سویسرییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، ژمارەى ملیۆنێرەکانى جیهان یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس زیادی کردووە، بەجۆرێک 46 ملیۆن و 800 هەزار کەسیان کۆى داهاتەکانیان دەکاتە 158 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار، ئەوەش 44%ى سەرجەم هەبوە جێگیرەکانى جیهان پێکدێنێت. , ئەوەشى ئاشکراکردووە، 675 هەزار ملیۆنێرى ئەمریکى بۆ لیستى دەوڵەمەندەکانى جیهان لەمساڵدا زیادیانکردووە، کە نیوەى ئەو ژمارەیەیە کە لە جیهاندا بۆ لیستەکە زیادیان کردووە. , توێژینەوەکە پێشبینى ئەوەشى کردووە، سەرمایەى جیهان بەڕێژەى 27% زیاد بکات لە ماوەى پێنج ساڵى داهاتوودا. , ,