گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى دەدرێت لە کەمبوونەوەى ژمارەى دانیشتوانى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا

2019.10.22 - 14:09
هۆشدارى دەدرێت لە کەمبوونەوەى ژمارەى دانیشتوانى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا
ناس کورد- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارى دەدات لەوەى کەمى ژمارەى دانیشتوانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا، هەڕەشە لە دابینکردنى خزمەتگوزارە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لەو ناوچانە. , ئالانا ئارمیتاج، بەڕێوەبەرى سندوقى نیشتەجێبوونى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا و ناوەڕاستى ئاسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە: "نوێترین زانیارییەکانى لاى نەتەوەیەکگرتووەکانن، ئاماژەن بۆ ئەوەى کە نۆ وڵات لەنێو ئەو 10 وڵاتەى کە بەخێرایی ژمارەى دانیشتوانیان بەرەو کەمبوونەوە دەچن، دەکەونە ڕۆژهەڵات و باشورى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا". , بەگوێرەى پێشبینییەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان، پێدەچێت وەڵاتێکى وەک بولگاریا تا ساڵى 2050 یەک لەسەر چوارى دانیشتوانەکەى لەدەستبدات، هەروەها ڕێژەى دانیشتوانى وڵاتانى ئەو ناوچەیەش لە دەیەى داهاتوودا کەمدەکات بەهۆى ئەوەى کۆچى خەڵکەکەى زیاترە لە ژمارەى ئەو کەسانەى کۆچ دەکەن بۆ ئەو وڵاتانە. , لەبارەى هۆکارى کەمبوونەوەى دانیشتوانى ئەو ناوچانەى ئەوروپا، ئارمیتاج دەڵێت: "بەهۆى ئەوى ژمارەى منداڵ کەمە و خەڵکەکانیشى کۆچ دەکەن، ژمارەى دانیشتوان کەمى کردووە و ژمارەى ئەو کەسانەشی پیرن زۆر زیادیان کردووە". , هۆشدارییەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان مێژویەکى هەیە، پێشتریش ئەو ڕێکخراوە هۆشدارى داوە لەوەى لەنێوان ساڵانى 1995 تاوەکو 2035 ئەو کەسانەى تەمەنیان لە دەوروبەرى 65 ساڵدا دەبێت، دوو هێندە ژمارەیان زیاد دەکات لە زۆربەى وڵاتەکان. , ,