گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ: تورکیا هەر هەڵەیەک بکات ترەمپ بژاردەی سەربازی دژی بەکاردەهێنێت

2019.10.22 - 13:36
پۆمپیۆ: تورکیا هەر هەڵەیەک بکات ترەمپ بژاردەی سەربازی دژی بەکاردەهێنێت
ناس کورد- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری بە تورکیا دەدات، ئه‌گه‌ر هەر هەڵەیەک بکەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماده‌یه‌ بژارده‌ی سه‌ربازی دژی توركیا به‌كاربهێنێت. . مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە لێدوانیکدا بە كەناڵی سی ئێن بی سی ڕاگەیاند "ئێمە ئاشتی هەڵدەبژێرین لە بەرامبەر جەنگدا، بەڵام ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاماده‌یه‌ بژارده‌ی سه‌ربازی دژی به‌كاربهێنێت". . وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد :" من پێشنیازم کردووە ئێمە سود لە سزا ئابورییەکان وەربگرین و ئەوە باشترین ڕێگەیە". . هەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا لە کاتێکدایە، هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنی 18ی ئەم مانگەی نێوان هەردوو وڵات، دەبوو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شەڕ بوەستێت و هەسەدە بە قوڵایی 32 مەتر لە ناوچە سنورییەکان بکشێتەوە، بەڵام تورکیا پابەندی ئاگربەستەکە نەبووە و بەردەوامە لە هێرشەکانی. .