گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرجەم هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنینەوە

دۆناڵد ترەمپ: ئێمە پەیمانمان نەداوە 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزین

2019.10.22 - 09:21
دۆناڵد ترەمپ: ئێمە پەیمانمان نەداوە 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزین
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم سەربازەکانیان لە سوریا ناکشێننەوە و بەشێکیان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان دەمێننەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەڵێنی نەداوە بۆ 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزێت. . دوای کشانەوەی بەشێکی دیکە لە هێزەکانیان لە سوریا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند :"ئێمە سەرجەم هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنینەوە، بەڵکو بەشێکیان لە سنوری ئەردەن و ئیسڕائیل دەهێڵینەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان". . سەرۆکى ئەمریکا جەختیکردەوە :"ئێمە لە نزیک گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هێزمان هەیە و ئەو هێزانە لەوێ جێگرن و لە حاڵەتی کشانەوەدا نین". . ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد:" ئێمە هاوکاری کوردەکانمان کردووە، بۆ ئەوەش دروست نەبووین 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزین". . لێدوانەکەى سەرۆکى ئەمریکا لەکاتێکدایە، دوێنێ (دووشەممە) بەشێکی دیکە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە و لە کاتی کشانەوەیاندا هاووڵاتیانی ڕۆژئاوا وەک ناڕەزایەتى و نیگەرانییەک لەبەرامبەر بە کشانەوەیان بەردبارانی سوپای ئەمریکایان کرد. .