گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتیی هەرێم: نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت

2019.10.21 - 23:23
سەرۆکایەتیی هەرێم: نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت
ناس کورد- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبوە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت، ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت". ، دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم: ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە. نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت. سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ٢١/١٠/٢٠١٩