گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیندستان؛ بۆ ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن کارتۆنیان کردووەتە سەر خوێندکاران

2019.10.21 - 21:52
هیندستان؛ بۆ ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن کارتۆنیان کردووەتە سەر خوێندکاران
ناس کورد- لە قوتابخانەیەک لە وڵاتی هیندستان بۆ ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن و بەیەک وتنەوەی خویندکاران، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک ڕێگەیەکی سەیرى بەکارهێناوە و هەر خوێندکارێک کارتۆنێکى مەقەباى کردووەتە سەرییەوە و تەنها بەردەمی خۆی دەبینێت. , بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی هیندستان، کە چەند وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، لە قوتابخانەیەک لەکاتی تاقیکردنەوەدا، خوێندکاران کارتۆنیان کراوەتە سەر وتەنها بەردەمی خۆیان دەبینن. , بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە بەناوی ساتیش، ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لە قۆپییەکردن و بەیەک وتنەوەی خوێندکاران، پێشتریش شتی لەوشێوەیەی بینیوە بۆیە پەنای بۆ ئەوە بردووە. , پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکانیش، بەرپرسانی پەروەردە لە هیندستان بۆ ڕێگریکردن لەو کارە چونەتە قوتابخانەکە، چونکە دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە قەڵەمیان داوە، ئەو بەڕێوەبەرەش پەشیمانی خۆی لە کارەکەی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکە بە زۆر نەبوە و ڕەزامەندی خوێندکارەکان خۆشیانی لەسەر بووە.   , ,