گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکی: هەژمونی ئێران لە عێراقدا دووچاری ئاستەنگی گەورە بوەتەوە

2019.10.21 - 20:42
ڕۆژنامەیەکى ئەمریکی: هەژمونی ئێران لە عێراقدا دووچاری ئاستەنگی گەورە بوەتەوە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، هەژمونی ئێران لە عێراقدا دووچاری گەلێک ئاستەنگ بوەتەوە، عێراقییەکان ئێران بە فاکتەری سەرەکی نالەباری دۆخی عێراق دەزانن لە هەموو ڕوەکانەوە. , ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵى ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەى خستوەتەڕو، تاران ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە دیاریکرکردنی سەرۆکوەزیرانى عێراق، وەزیرەکان و ئەندامانی پەرلەمان، لەبەر ئەو هۆیانەشە عێراقییەکان بەرپرسیارێتی شکستی ئەو حکومەت لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا دەخەنە ئەستۆی ئێران. , لە ڕاپۆرتى ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "ئێران هەوڵ دەدات خۆپیشاندانەکان کپبکاتەوە بەهەر شێوەیەک بێت، دەیەوێت کاریگەری بکاتە سەر خۆپیشاندەران بەو پێیەی کە ئەمەی ڕودەدات بەشێکە لە پیلانگێڕی ئەمریکا و سعودیە، عێراق و ئێرانیش دوو دراوسێن، بەڵام لە یەک جەستە و لە یەک ڕۆحدان، بۆیە دەیانەوێت شکست بەو پەیوەندییە تۆکمەیە بهێنن". , ئەوەش باسکراوە، ئێران ئاگاداری ئەوەیە کە حکومەتی عێراق دەسەڵاتێکی لاوازی بەسەر وڵاتدا هەیە، لەوەش دەترسێت هەرەسهێنانی ئەم حکومەتەی ئێستا ئاکامی شەڕی ناوخۆی لێبکەوێتەوە کە لە توانای ئێراندا نەبێت لە ئاستێکدا قەتیسی بکات. , ,