گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەی شەو دوا هەلە بۆ زیدان

ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ مۆرینهۆ دەستپێکردووە

2019.10.21 - 12:28
ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ مۆرینهۆ دەستپێکردووە
ناس کورد-   سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، پێدەچێت یاری ئەم هەفتەیەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر گەڵاتەسەرای لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا دوا هەل بێت بۆ زیدانی ڕاهێنەر و ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە یانەکە. . بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی لە نوێترین بەرنامەیدا ئاشکرایکردووە، دوای دۆڕانەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوەتی بیریان لە گۆڕینی زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەکە کردووەتەوە و پێدەچێت ئەو ڕاهێنەرە لە یانەکە دوربخرێتەوە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە ڕاهێنەری یانەکەیان و جێگەی زیدان بگرێتەوە. . بەپێی بەرنامەکە، پێدەچێت یاریی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر گەڵاتەسەرای لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوا هەل بێت بۆ زیدان و ئەگەر سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت دوربخرێتەوە، چونکە ئەوکات مەترسییەکی گەورە ڕوبەڕوی یانەکە دەبێتەوە و پێدەچێت نەتوانێت بگاتە قۆناغی داهاتووی خولەکە، کە لە دوو یاری ڕابردوودا تەنها یەک خاڵی هەیە.