گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جه‌بار یاوه‌ر: ئەو هێزەى ئەمریکا کە لە سوریا کشاوەتەوە تەنها بە هەرێمدا تێدەپەڕێت

2019.10.21 - 11:58
جه‌بار یاوه‌ر: ئەو هێزەى ئەمریکا کە لە سوریا کشاوەتەوە تەنها بە هەرێمدا تێدەپەڕێت
ناس کورد-   جه‌بار یاوه‌ر ڕایگەیاند، ئەو هێزەى ئەمریکا کە لە سوریا کشاوەتەوە تەنها بە هەرێمدا تێدەپەڕێت و پرسی جێگیرکردنیان پەیوەندى بەئەوانەوە نییە. . ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، 21ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، چه‌ند میدیایه‌كى عێراقى له‌سه‌ر زارى جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وە بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كشێنه‌وه‌ له‌هه‌رێمدا نامێننه‌وه‌ و بۆ مانه‌وه‌شیان ده‌بێت ڕێكه‌وتنێكى نوێى ئه‌منی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمدا بكه‌ن. . له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ناس كورد، جه‌بار یاوه‌ر وتى "هیچ لێدوانێكم له‌باره‌ى شێوازى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا له‌باكورى سوریا نه‌داوه‌ و ئه‌وانه‌شى كه‌ په‌یوه‌ندیان كردووه‌ وتومه‌ له‌لایه‌نى ئه‌منى به‌غدا بپرسن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى كه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستییه‌وه‌". . وتیشى "ئه‌و هێزانه‌ ته‌نها به‌هه‌رێمى كوردستاندا تێده‌په‌ڕن، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به‌ جێگیركردنیانه‌وه‌ نییه‌ ". . پێشتر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ له‌باكورى سوریا ده‌كشێننه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق ڕه‌وانه‌ى ده‌كه‌ن. . له‌ئێستادا یه‌كه‌مین كاروانى ئه‌و هێزانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شارى دهۆك و وابڕیاره‌ بچنە ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق.