گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان؛ لیرە دابەزى

2019.10.21 - 10:05
نرخى دراوەکان؛ لیرە دابەزى
ناس کورد-   ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بەرامبەردا لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر هەزار لیرەیەک 10 هەزار دابەزی. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2019  بەرامبەر بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقییە. . هەروەها لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 لیرە بەرامبەر 21 هەزار دینارە، لەکاتێکدا پێشتر 100 لیرە بەرامبەر 22 هەزار دینار بوو. . هاوکات 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە. . هەروەها 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 600 دینارە، 100 پاوەنیش بە 153 هەزار و 250 دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 127.5 دۆلارە.