گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گروپەکانى سەر بە تورکیا چوونە سنورى سەرێکانى

هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژئاواى کوردستانیان بەرەو هەرێم جێهێشت

2019.10.21 - 09:42
هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژئاواى کوردستانیان بەرەو هەرێم جێهێشت
ناس کورد-   بەشێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا کە بەشدارن لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو هەرێمى کوردستان کشانەوە، گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیاش چونە ناو سنورى سەرێکانییەوە. . ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە نیوە شەوی ڕابردووەوە بەشێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە نزیک قامیشلۆن دەستیانکردووە بە کشانەوە لەو ناوچەیە و لە سنورى سێمالکاوە دەکشێنەوە و ئەو ناوچانە جێدەهێڵن. . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە هاوڵاتییانی قامیشلۆ بە هێزەکانی ئەمریکایان وتووە، بۆچی کوردەکان جێدەهێڵن، لە وەڵامدا ئاماژەیان بەوەکردووە "ئێمە بە فەرمانی ئەمریکا و بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەم ناوچانە دەکشێینەوە". . بەگوێرەی ڕوانگەی سوری هاوڵاتییەکی کورد پێی وتوون "لە داهاتوودا ئێوە چۆن بە منداڵەکانتان دەڵێن کە ئێمە هاوپەیمانە کوردەکانمان بەتەنها جێهێشت بۆ ئەوەی بەدەستی تورکەکان بکوژرێن". . کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە قامیشلۆ لەکاتێکدایە، پێشتریش لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە، کە دواینیان چۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سیرین بوو لە کۆبانی. . ڕوانگەى سورى ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوکات لەگەڵ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکادا، گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوونە ناو سنورى سەرێکانى یەوە، دواى ئەوەى شەوى ڕابردوو هێزەکانى هەسەدە کشانەوە.