گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ى تره‌مپ دەستبەرداریی ڕەخنەکانى بوو لەبارەى کشانەوەى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان

2019.10.21 - 08:56
نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ى تره‌مپ دەستبەرداریی ڕەخنەکانى بوو لەبارەى کشانەوەى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان
ناس کورد-   ئه‌و سیناتۆره‌ى كۆمارییه‌كان كه‌ به‌سه‌ختى نه‌یارى بڕیارەکەى تره‌مپ بوو بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ڕۆژئاواى كوردستان، دەستبەرداریی ڕەخنەکانى بووە و باس له‌دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى مێژوویى بۆ كێشه‌كانى باكورى سوریا ده‌كات. . له‌چاوپێكه‌وتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى، لیندسى گراهام، سیناتۆرى دیارى كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاندووه "له‌كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا قسه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپ كردووه‌ به‌وه‌ش گه‌شبین بووه‌ كه‌ ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك ئاسایشى توركیا و كوردى تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت و هه‌ره‌وه‌ها بتوانرێت چه‌كدارانى داعشیش قه‌ڵاچۆبكرێن". . وتوشیه‌تى "ئه‌وه‌ى زیاتر گه‌شبینم  ده‌كات ئه‌گه‌ر كارته‌كانمان به‌دروستى به‌كاربهێنین ده‌گه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێكى مێژوویى كه‌ ده‌مێكه‌ گیرمان به‌ده‌ستیه‌وه‌ خواردووه‌". . گراهام ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، تره‌مپ ئاماده‌یه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى ئه‌مریكا به‌كاربهێنیت به‌وه‌ش چه‌كدارانى داعش ناتوانن له‌زیندانییه‌كانیان هه‌ڵبێن. . لیندسى گراهام بە دیارترین سیناتۆرى ئەمریکا دادەنرێت کە بە توندى ڕەخنەى لە بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ دەگرت، بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان و هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا.