گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوەکان لەبارەى 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى بەکوێ گەیشتن؟

2019.10.20 - 18:20
لێکۆڵینەوەکان لەبارەى 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى بەکوێ گەیشتن؟
ناس کورد- لیژنەى رۆشنبیرى و لاوان لە پەرلەمانى کوردستان راپۆرتێکى حەوت هەزار وشەیى لەبارەى پرسى 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى ئامادەکردووە و لە دوو رۆژی داهاتوودا راپۆرتەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت. . مەم بورهان قانع، ئەندامی لیژنەى رۆشنبیرى و لاوان لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"دوا ڕاپۆرتمان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی خەرجکردنی 20 ملیار دینارەکەی ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆتایی هاتووە و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەین و ئەوانیش دوای خوێندنەوەی بڕیار لەوە دەدەن کە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی یان چاودێری دارایی و داواکاری گشتی، دەکەن". . ئاماژەى بەوەش کرد، تائێستا ناتوانن بڵێن گەندەڵی کراوە لە خەرجکردنی ئەو  پارەدا، بەڵام تێبینییان هەیە لەسەری، چونکە ئەو پارەیە بۆ ژێرخانی ڕۆشنبیری بووە، بەڵام پارە دراوە بە یانەی وەرزشی و جیاوازیشی تێدا کراوە، یان هەبووە 450 ملیۆنی وەرگرتووە و هەبووە 10 ملیۆنی وەرگرتووە، بۆیە ئەوانە پێویستە بەدواداچونی بۆ بکرێت. . مەم بورهان قانع، روونیکردەوە، ماوەی شەش ساڵە ئەو پارەیە بۆ ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی خەرجنەکراوە، بۆیە لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردووە، پەرلەمانی کوردستان حکومەت ڕاسپێرێت، کە قەرزی ئەو شەش ساڵە و ئەمساڵیش کە دەکاتە 120 ملیار دینار بخرێتە سەر حسابی ڕۆشنبیری سلێمانی و بتوانرێت سودی لێوەربگیرێت. . جەختیشى کردەوە، خۆی هەوڵ دەدات لە پەرلەمان لۆبی بۆ ئەو پرسە بکات و زۆرترین واژوو کۆبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بۆ ڕۆشنبیری سلێمانی بگەڕێندرێتەوە.   .