گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هەسەدە پابەندی ئاگربەستە بەڵام تورکیا پابەند نییە

2019.10.20 - 14:52
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هەسەدە پابەندی ئاگربەستە بەڵام تورکیا پابەند نییە
  ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند، تورکا ئاگربەستی شکاندووە و  چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە و تائێستا 235 هاووڵاتی شەهید بوون کە 22یان منداڵن.   . بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە قامیشلۆ، ئاماژەى بەوە کرد :"لە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر شاری سەرێکانیدا، تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە". . روونیشکراوەتەوە، هەرچەندە هەسەدە پابەندی ئاگربەست بووە، بەڵام لە بەرامبەردا توركیا پێیەوە پابەند نەبووە و لەسەر ھێرشەكانی بەردەوامە، ئەوەش پێچەوانەی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیایە. . بەگوێرەى بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، 235 هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە 22 لەوانە منداڵن. . هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، 300 هەزار هاووڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون. . لە کۆنگرەکەدا خۆسەری ڕۆژئاوا ئەوەشی خستەڕوو :"ئەم ئاگربەستە کە بۆ ماوەی 120 کاتژمێر ڕاگەیەندراوە و پابەندیش نین پێوەی کاتییە و جەنگ بەردەوامە، ئێمە هیوادارین شەڕ بەشێوەیەکی هەمیشەیی ڕابگیرێت". . کۆنگرەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لەکاتێکدایە، ئەگەرچی بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام  هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات تورکیا پێوەی پابەند نەبووە و بە بیانووی ئەوەی کە هەسەدە لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە هێرشەکانی بەردەوامە بۆ سەر ڕۆژئاوا. . لەو بارەیەوە شەوی ڕابردوو، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند "ئەوان پابەندی ڕێککەوتنەکەن و دەیانەوێت بکشێنەوە، بەڵام تورکیا ڕێگرییان لێدەکات کە لە شاری سەرێکانی بچنە دەرەوە". . ئەگەرچی ئاگربەستێکی پێنج رۆژی لەنێوان ئەمەریکا و تورکیا لە باکووری سووریا راگەیەندرا، بەڵام شەڕ و پێکدادان هەر بەردەوامە و خاڵەکانی ئاگربەستەکە هەر زوو شکێنران. .