گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیر و سەرۆک هاوسەرگیرییان کردووە؟

تویتێك شەڕ ده‌خاته‌ ناو خێزانى سه‌رۆكەوە

2019.10.20 - 09:39
تویتێك شەڕ ده‌خاته‌ ناو خێزانى سه‌رۆكەوە
ناس کورد- به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى ژنهێنانى دووه‌مى سه‌رۆكى نه‌یجیریا له‌تویتێكى ساخته‌وه‌، مشتومڕ و شەڕ ده‌كه‌وێته‌ نێو خێزانى بوخارى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و وڵاته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوسه‌رى سه‌رۆك به‌په‌له‌ له‌به‌ریتانیاوه‌ ده‌گاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى. . بەپیی ڕاپۆرتێكى بى بى سى، له‌توێتیكه‌وه‌ كه‌ به‌ناوى سادیا فاروق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى محەمەد بوخارى سه‌رۆكى نه‌یجیریا و له‌ته‌مه‌نى 45 ساڵیدایه‌، ده‌نگۆى هاوسه‌رگیرى ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ دواتریش چیرۆكه‌كه‌ به‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى تردا بڵاوه‌یكردووه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى توڕه‌بوونى عائیشه‌ بوخارى هاوسه‌رى سه‌رۆك. . محمد بوخارى و سادیا فاروقى وه‌زیرى حكومه‌ته‌كه‌ى باسیان له‌هیچ جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌كى نێوانیان نه‌كردووه‌ هیچ پلانێكیشان بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ دانه‌ناوه‌، ده‌نگۆكه‌شیان به‌فه‌رمى ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌. كاتێك عائیشه‌ بوخارى ده‌نگۆكه‌ ده‌بیستێت به‌په‌له‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى بۆ سۆراخكردنى ئه‌و ده‌نگۆیه‌، لەکاتێکدا بۆ گەشتێکى دوو مانگى له‌به‌ریتانیا ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆنه‌خۆشیه‌كه‌ى و هه‌ندێ پشكنینى پزیشكى. . له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به‌فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌یجیریا، عائیشه‌ بوخارى پرسیار له‌ڕاست و دروستى ڕوداوه‌كه‌ى ئاسۆ ڕۆك (كۆشكى كۆمارى نه‌یجیریا ) ده‌كات و ده‌شڵێت "بوك بێ ئومێد ده‌بێت به‌هاتنه‌وه‌كه‌ى". به‌ڵام سادیا فاروق وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى محەمەد بوخارى سه‌رۆكى نه‌یجیریا له‌هه‌ژمارى تویته‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵیت ئه‌و تویتە هى ئه‌و نیه‌ و كه‌س فۆڵۆى نه‌كات، ده‌نگۆى هاوسه‌رگیریه‌كه‌ى نێوان خۆى و سه‌رۆكى وڵات ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌و تویته‌ ئازارێك به‌خانمى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاته‌ ده‌به‌خشێت، چونكه‌ پێیوایه‌ ده‌نگۆى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى به‌فه‌رمى ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌.