گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان یانەیەکى لە چالاکییە وەرزشییەکان سڕ کرد

2019.10.19 - 22:33
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان یانەیەکى لە چالاکییە وەرزشییەکان سڕ کرد
  ناس کورد-   بڕیارە 24ی ئەم مانگە خولی نایابی کوردستان دەستپێبکات و یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش بڕیاریدا، سەرجەم یاریزان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێری تازەپێگەیشتوانی یانەی جیهان سڕ کراون و لە هیچ یانە و جێگەیەکی دیکە ناتوانن کار بکەن، تا لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت. . ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی تشرینی یەکەمی 201، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوەوە و لە پاش کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، یارییه‌كانى گه‌ڕى یه‌كه‌مى  وەرزی 2019- 2020ی خولى نایابى تۆپی پێی كوردستان لە 24ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر 3:00 دەستپێدەکات. . هەروەها، یارییه‌كانى گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى نایابى لاوانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020، له‌ رۆژى هه‌ینى 25ی تشرینی یەکەمی 2019 له‌ كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت. . لەلایەکی دیکەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ڕاهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپ و یاریزانانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان، ناتوانن له‌ یانه‌كه‌ى خۆیان یان له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كى دیكه‌ کار بکەن و یارى بكه‌ن، تا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى یارى یانه‌كه‌یان و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان كۆتایی دێت، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ئه‌م یارییه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌. . ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بۆیان ده‌ركه‌وتووە ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌و كێشه‌یه‌ به‌ دوورن و ئاگادار نین، ته‌نیا راهێنه‌ری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌ستی له‌ یارییكردن به‌ ئه‌نجامى ئه‌و یارییه‌ هه‌بووه‌ تێوه‌گلاوە، بۆیه‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان تا گه‌یشتن به‌ هه‌موو راستییه‌كان و ورده‌كارییه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت. .