گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو رێکخراو بریندار و تەرمەکانى سەرێکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانى قامیشلۆ [ڤیدیۆ]

2019.10.19 - 22:06
دوو رێکخراو بریندار و تەرمەکانى سەرێکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانى قامیشلۆ [ڤیدیۆ]
ناس کورد- هەردوو رێکخراوى مانگی سوری کوردی و خاچی سوری نێودەوڵەتی بە هاوکاری مانگی سوری وڵاتى سوریا توانیان ژمارەیەک لە بریندار و شەهید لە سەرێکانی بگوێزنەوە بۆ قامیشلۆ. . ئەمڕۆ (شەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019)، جەمیلە حەمی، هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی ڕایگەیاند :"دوای سێ ڕۆژ لە هەوڵی بەردەوام  توانیمان سەرەڕای ئاستەنگییەکی زۆر، 30 بریندار و چوار شەهید لە نەخۆشخانەی گشتی سەرێکانی بگوێزینەوە بۆ نەخۆشخانەکانى قامیشلۆ". . وتیشی :"قوربانییەکان زۆرن تائێستا دەیان بریندار و شەهید لەو شارە ماون و ناتوانرێت بگوێزرێنەوە بە هۆی بەردەوامبوونى شەڕ و  پابەندنەبوونی تورکیا بە ئاگر بەستەکەوە". . بەوتەى جەمیلە حەمی، زیاتر لە 10 تەرم لەنزیک نەخۆشخانەی سەرێکانی ماون، بەڵام نەیانتوانیوە هەڵیبگرنەوە، داواشی لە ڕێکخراوە مرۆییەکان، خاچی سوری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد  فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی دەرچەیەکی ئارام بکاتەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان و تەرمەکان لە ناوچەکانی شەڕ بە تایبەتی لە گرێ سپی و سەرێکانی. . هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی، روونیکردەوە "سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتوونەتە وێزەی خەڵکی سیڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان و تەنها لە یەک ڕۆژدا 17 کەسیان شەهید کردووە  و نزیکەی 100 کەسی دیکەشیان بریندارکردووە". . لێدوانەکەى حەمى لە کاتێکدایە کە هەر  ئەمڕۆ (شەممە) مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند “تورکیا ڕێگری لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی هەسەدە دەکات لە سەرێکانی". . ڕۆژی (پێنجشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2019 ) ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان لەبارەی ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا، ئەنجامدا و کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە. https://youtu.be/5-Xp0eRPsN4 .