گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵەبجە؛ بەهۆی هەورە بروسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە برینداربوو

2019.10.19 - 19:51
هەڵەبجە؛ بەهۆی هەورە بروسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە برینداربوو
  ناس کورد- لە گوندێکی نزیک هەڵەبجە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، کە هەردووکیان پورزای یەکن. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019)  بەهۆی بەرکەوتنی هەورە  بروسکە لەسنوری گوندەکانی نەوڕۆڵی سەر بەناحیەی سیروان گەنجێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 24 ساڵ بووە و خوێندکار بووە، بریندارەکەش تەمەنی 19 ساڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە و هەردووکیان پورزای یەکترن. . پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونیکردووەتەوە، تەرمی ئەو گەنجەى گیانى لەدەستداوە گوازراوەتەوە  بۆ  پزیشکی دادی هەڵەبجە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە  لە بنکەی پۆلیسی  سیروان بۆ ڕووداوەکە، کراوەتەوە. .