گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێکی مێژویی دەدات

2019.10.19 - 12:14
پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێکی  مێژویی  دەدات
ناس کورد -   چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا لە دانیشتنێکیدا بڕیارێکی "مێژویی" لەبارەی چونە دەرەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بدات. . هەفتەی ڕابردوو، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەکۆبوونەوەیەکدا ڕێککەوتن لەسەر چونە دەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتى ئەوروپا، بڕیاریشە ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر جیابوونەوەکە بدات. . پەرلەمان پێویستی بە 230 دەنگە بۆ ئەوەی بڕیارەکە پەسەند بکات، ئەمەش دوای دانوستانێکی درێژی نێوان لەندەن و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا. . بە پەسەندکردنی بڕیارەکە، بەریتانیا بە شێوەیەکی لەسەرخۆ رێکارەکانی جیابوونەوە دەستپێدەکات و پڕۆسەکە تا ساڵی 2020 بەردەوام دەبێت.