گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی: ئاسمانى هەرێم هەور و باراناوى دەبێت

2019.10.19 - 10:49
کەشناسی: ئاسمانى هەرێم هەور و باراناوى دەبێت
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمانى زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم پەڵەهەور دەبێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 18 بۆ 34 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، هەروەها بارانێکی پچرپچر دەبارێت". . هەروەها بۆ سبەی یەکشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوەوە نابینن، بەڵام پێشبینیکراوە ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچەهەور بێت و بارانی پچر پچر ببارێت.