گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێى بودجە دەکەن

شاندێکى باڵاى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

2019.10.18 - 22:53
شاندێکى باڵاى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتى دۆسیەى بودجە تاوتوێ دەکەن. . پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا هەرچەندە ئاماژە بەوە دەکات کە کات و ساتى سەردانى شاندە باڵاکەى هەرێم بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، بەڵام جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "هەرێمی کوردستان بودجەی خەمڵێنراوی خۆی ڕەوانەی حکومەتی فیدراڵی کردووە". . ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسییەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتی لەگەڵ هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون کە زۆرینەی حکومەت و پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنن". . ئاماژەى بەوە کرد، ئەگەر ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت، نوێنەرانی ئەو دوو فراکسیۆنە لە پەرلەمانی عێراق ڕێگری لە تێپەڕاندنی  پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیدا ناکەن. . ئەحمەد حاجى رەشید جەختى کردەوە " لە ئێستادا بە بڕی 46 ملیار دۆلار بودجەی عێراق کۆرتی هێناوە ، ئەگەریشی هەیە بە هۆی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندانەکانەوە کورتهێنانەکە لە بوجەدا زیاتر بەرزبێتەوە". . روونیشیکردەوە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کورتهێنان پەیوەندی بەزیاد کردنی پشکی هەرێمەوە نییە. . بەپێویستیزانى، نوێنەرانى کورد لە پەرلەمانى عێراق هەوڵ بۆ ئەوە بدەن هەر ڕێککەوتنێک کە لەنێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت لەچوارچێوەی بودجە جێبکرێتەوە. .