گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای خانەنشینبوونی لەحکومەت لەنێو یەکێتیدا پۆستێکی ئەمنی دەدرێت بە جەلال شێخ کەریم

2019.10.18 - 18:31
دوای خانەنشینبوونی لەحکومەت لەنێو یەکێتیدا پۆستێکی ئەمنی دەدرێت بە جەلال شێخ کەریم
ناس کورد – بەبڕیاری کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جەلال شێخ کەریم بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆ  کرایە راوێژکارى ئەمنى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان. . بەگوێرەى نوسراوێکى فەرمى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتوە:"کۆسرەت رەسوڵ، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، جەلال شێخ کەریم، بریکارى پێشوی وەزیرى ناوخۆى وەک راوێژکارى خۆى بۆ کاروبارى ئەمنى دەستنیشانکرد". . نووسراوەکە، ڕۆژی (دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2019) دەرچووە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە :"بڕیارەکە لەڕۆژی دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت". . جەلال شێخ کەریم، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بەهۆی گەیشتنی تەمەنی بە تەمەنی خانەنشینبوون لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بە بڕیارى مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەت خانەنشین کرا. .