گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: توركیا تاوانى جه‌نگى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامداوه‌

2019.10.18 - 16:57
ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: توركیا تاوانى جه‌نگى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامداوه‌
ناس کورد- ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، ڕایگه‌یاند "توركیا تاوانى جه‌نگى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌بێت به‌رپرسانى تاوانه‌كه‌ دادگایى بكرێن". . له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینى، 18ى ئۆكتۆبه‌رى 2019) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت :"سوپاى توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانى نزیكى ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نیان پشتگوێ خستووه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى پێشێلكردنى مافه‌كانیان و تاوانى شه‌ڕ و كوشتنى ده‌یان كه‌س و هێرشكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ده‌نى". . ڕێكخراوه‌كه‌ وتوێژى له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى 20 كه‌س كردووه‌ كه‌ كارمه‌ندنى بوارى ته‌ندروستى و ئاواره‌ و به‌هاناوه‌ چونن و به‌دواداچوونى بۆ چه‌ندین گرته‌ ڤیدیۆ و ڕاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان كردووه. . ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ كۆیان كردوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى تێدایه‌ جیاوازى له‌نێوان ئه‌و ناوچانه‌دا نه‌كراوه‌ كه‌ نیشه‌جێى مه‌ده‌نین له‌وانه‌ خانو و فڕن و بازاڕ و قوتابخانه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش چه‌ندین كردارى كوشتن، سه‌ره‌ڕاى كوشتنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌فى ژنه‌ سیاسى و خوێنڕشتنى به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ به‌ده‌ستى میلیشیا چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ توركیا. . ڕێكخراوه‌كه ده‌شڵێت، هاوڕێیه‌كى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ته‌له‌فۆنى بۆ هه‌ڤرین كردووه‌ و یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌ و پێیوتوه‌ ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنى چه‌كداران و "ئێوه‌ كوردى خیانه‌تكارن" به‌و شێوه‌یه‌ كوشتنى هه‌ڤرینیان به‌هاوڕێیه‌كى له‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا پێیگه‌یاندووه. . كۆمى نایدۆ، ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوه‌كه‌ش ڕایگه‌یاندووه :"توركیا به‌رپرسه‌ له‌وه‌ى كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سوریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وان پشتیوانى ده‌كه‌ن، هه‌ر توركیا ده‌ستى ئەو‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ى ئاوه‌ڵا كردووه‌ تاوان له‌عه‌فرین ئه‌نجام بده‌ن كه‌ له‌ساڵى 2018 توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانى كۆنترۆڵیان كردووه‌. . به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ داواش ده‌كات، توركیا ئه‌و پێشلیكاریانه‌ ڕابگرێت و لێپێچینه‌وه‌ له‌وانه‌ش بكات ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه‌. . به‌وته‌ى یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانى مانگى سورى كوردى كه‌ به‌شدارى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى شه‌هیده‌كانى نزیك قوتابخانه‌ى ساڵحیه‌ دواى بۆردومانه‌كانى توركیا له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌دا كردووه‌ و قسه‌ى بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ كردووه‌، ته‌رمه‌كان به‌هۆى ئه‌و گازه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه و‌ به‌شێوه‌یه‌ك تێكچوون نازانرێت شه‌هیده‌كان پیاون یاخود ئافره‌تن. .