گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یارى کلاسیکۆ دواخرا

2019.10.18 - 15:10
یارى کلاسیکۆ دواخرا
ناس کورد- یەکێتى تۆپى پێی ئیسانیا بڕیاریدا یارى کلاسیکۆى نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دوابخات، کە بڕیاربوو 26ى ئەم مانگە بەرێوەبچێت. . بەپێی ڕۆژنامەى "موندو ديبورتيفو"ى ئیسپانى، بەرشەلۆنە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پلانى داناوە بۆ دواخستنى یارییەکە و پێشکەشکردنى داوا لەو بارەیەوە بۆ ماوەى 24 کاتژمێر، لەبەرئەوەى یاریزانەکانى پێویستیان بە ئیسراحەتى زیاتر بووە. . هۆکارى دواخستنى یارییەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خۆپیشاندانەکانى بەرشەلۆنە، کە بەهۆى زیندانیکردنى بڕیارى نۆ سەرکردەى سەربەخۆیی کەتەلۆنیاوە دروستبووە. . بەپێی چەند سەرچاوەیەکى ئیسپانى، ئەگەر هەیە یارییەکە پێش کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.