گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى شەپۆلى باران و بارانى بەلێزمە ڕاگەیەنرا

2019.10.18 - 14:37
وادەى شەپۆلى باران و بارانى بەلێزمە ڕاگەیەنرا
ناس کورد- بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوەوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە دوایین هەفتەی ئەم مانگەشدا بارانى بە لێزمە دەبارێت. . بەپێی پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم، لەسبەینێوە ئەگەرى باران بارین هەیە لە شارەکانى هەرێم بەشێوەى پچڕ پچڕ کە هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت. . هاوکات واسق سەلامی، شارەزا لەبواری کەشناسی، ئەمڕۆ، هەینی، 18ى تشرینی یەکەم 2019، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوە "دەرفەتی بارانبارین لە مانگی تشرینی یەکەمدا زۆرە، بەگوێرەی پێشبینییەکانیش دووجار لەم مانگەدا باران دەبارێت، ئەوەش لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو و سەرەتای دوایین هەفتەی ئەم مانگەدایە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ڕۆژئاوای عێراق". . ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لە شەودا دادەبەزێت و لە ڕۆژیشدا لە ئاستێکی دیارکراودا دەمێنێتەوە کە لە 30 پلە تێپەر ناکات، لەم ماوەیەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لەئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.