گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگربەست شکێنراوە

هەسەدە هۆشداری توند دەداتە تورکیا

2019.10.18 - 13:35
هەسەدە هۆشداری توند دەداتە تورکیا
ناس کورد- فەرماندەیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە سەرێکانى ڕایگەیاند، سوپاى تورکیا ئاگربەستى شکاندووە و بەردەوامە لە بۆردومانکردنى سەرێکانى و گوندەکانى دەوروبەرى. . بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، فەرماندەییەکە هۆشداریداوە لەوەى ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشەکانى، مافى بەرگریکردن لەخۆیان بەکاردەهێنن و وەڵامى توندى هێرشەکان دەدەنەوە. . لاى خۆیەوە، مستەفا بالى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى هەسەدە ڕایگەیاندووە، سەرەڕاى ئاگربەست، تورکیا لەشەوى ڕابردووەوە شەڕڤانان و شوێنى نیشتەجێبوونى هاوڵاتییانى لەسەرێکانى بۆردومان کردووە. . پێشتریش ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەڕاى ڕێککەوتنى ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە ڕۆژئاواى کوردستان، بەیانى ئەمڕۆ هەینى 18ى تشرینى یەکەمى 2019، دەنگى بۆردومان و دۆشکە لەسەرێکانى بیستراوە. . ئەو بۆردومانە دواى ڕۆژێک دێت لە ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ڕاگرتنى لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان و کشانەوەى هێزەکانى یەپەگە. . شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.