گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا بۆ جاری چوارەم عێراق لە سزاکانى سەر ئێران دەبەخشێت

2019.10.18 - 12:13
ئەمریکا بۆ جاری چوارەم عێراق لە سزاکانى سەر ئێران دەبەخشێت
ناس کورد-   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریدا، جارێکی دیکە ڕێگە بە عێراق بدات، پێداویستییەکانی  لەتەزووی کارەبا و گازی سرۆشتی لە  ئێرانەوە هاوردەبکات. . بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوێنی پێنجشەممە، 17ى تشرینی یەکەمی، 2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاریدا بۆ جاری چوارەم ڕێگە بە حکومەتی عێراق بدات بۆ پڕکردنەوەی  پێداویستییەکانی لە تەزووی کارەبا و گازی سروشتی  ڕوو لە ئێران بکات. . بەگوێرەی بڕیارەکە، لە ئێستادا عێراق دەتوانێت بۆ ماوەی 120 ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت لە مامەڵەکانی لەگەڵ ئێران لەوبوارەدا، بە مەرجێک دەبێت عێراق  کاربکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوردەکردنی ئەو دوو بابەتە لە ئێران کەمبکاتەوە. . وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە دەبێت عێراق هەوڵبدات سەرچاوەی دیکە بۆ خۆی بدۆزیتەوە بۆ پڕکردنەوەی پێیداویستییەکانی، چونکە ئەمریکا لە داهاتوودا فشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاتردەکات. . ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لە پەیوەندی نەپساودایە لەگەڵ عێراق، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربەخۆیی لەو بواردە بەدەست بهێنێت. . حکومەتی عێراق چەندینجار ڕایگەیاندووە، بۆ ئەوەی بتوانێت بە تەواوەتی کارەبا بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ عێراقییەکان دابین بکات، دەبێت بۆماوەی چوار ساڵی دیکە پشت بە ئێران ببەستێت. . لەئێستادا عێراق زیاتر 28 ملیۆن مەترسێجا گازی سروشتی و 1300 مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.